پارتی: لەم هەڵبژاردنەی پەڕلەمانی کوردستاندا دەنگی زیاتر بە دەست دێنین

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی وتوویەتی پارتی لەم خولەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان کە 30ی ئەیلوول بەڕێوە دەچێت دەنگی زیاتر بەدەست دێنێت و دەنگی پارتی زۆر جیاوازتر لە لایەنەکانی دیکە دیکە دەبێت.

کوردپرێس:

عەلی عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حیزبەکەی راگەیاندووە: "بە پێی ئەو ڕاپرسییانەی لە لایەن دەزگا ھەمەجۆرەكانەوە كراون، پارتی لە ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولدا دەنگێكی زۆرتر بەدەست دێنێت، تەنانەت دەزگای بیانی و ھەندێ نەیاری پارتیش ڕاپرسی و دیراسەتیان ھەبووە، ھەمان ئەنجامی ھەبووە، لەبەر ئەوەش، ئێمە پشتڕاستین لە خەڵكی كوردستان و دەنگی پارتی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر جیاوازتر لە دەنگی لایەنەكانی دیكە دەبێت".

عەلی عەونی گوتیشی " لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی جەختی لەسەر كرایەوە کە ڕۆژی سێشەممەی دابێ لە شاری ھەولێر كەمپینی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ دەكات و بڕیارمان داوە بانگەشەی ئەم جارە جیاواز بێت لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەكانی ڕابردوو".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، "بڕیارمان داوە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەم جارە زۆر ھێمنتر و سەردەمیانەتر بەڕێوەی بەرین."

News Code 37969

Your Comment

You are replying to: .
captcha