به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له دوای کۆبوونه‌وه‌ی لقی ئاک‌پارتی له شارۆچکه‌ی مه‌ناڤگات لێدوانی پێشکه‌ش به ڕۆژنامه‌نووسان کرد و باسی له ھێرشکردنه سه‌ر ئیدلب له سووریا کرد و گوتی: "ئیدلب ناوچه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی بارگرژییه. شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان ڕاده‌گیرێن و جه‌خت له‌سه‌ر قۆناغی سیاسی نوێ ده‌که‌ینه‌وه. چه‌ند ڕۆژێکه ئه‌و ھێرشانه ئه‌نجام ده‌درێن. له ئێستادا له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران ھه‌وڵی خۆمان خستوووهتهگهڕ".
مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ ڕاشیگه‌یاند که خۆی و وه‌زیری به‌رگریی تورکیا و سه‌رۆکی ده‌زگای ھه‌واڵگریی تورکیا (میت) به‌رده‌وام ده‌بن له کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ھاوتاکانیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا باسی له‌وه‌ش کرد ناوچه‌ی ئیدلب ناوچه‌ی دوور له شه‌ڕ و پێکدادانه. سێ ملیۆن و نیو مرۆڤی لێیه. پێویسته به‌م دۆخه‌ی پارێزگاری لێ بکرێت. به پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه کاره‌ساتی مرۆیی زۆر جددی لێ بکه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی میلییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment