چاووش ئۆغڵۆ: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیا له‌سه‌رڕاگرتنی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر ئیدلب به‌رده‌وامه‌

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان بۆ سه‌ر ئیدلب ده‌کات و ده‌ڵێت: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر ئیدلب درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له‌ دوای کۆبوونه‌وه‌ی لقی ئاکپارتی له‌ شارۆچکه‌ی مه‌ناڤگات لێدوانی پێشکه‌ش به‌ ڕۆژنامه‌نووسان کرد و باسی له‌ ھێرشکردنه‌ سه‌ر ئیدلب له‌ سووریا کرد و گوتی: "ئیدلب ناوچه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌. شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان ڕاده‌گیرێن و جه‌خت له‌سه‌ر قۆناغی سیاسی نوێ ده‌که‌ینه‌وه‌. چه‌ند ڕۆژێکه‌ ئه‌و ھێرشانه‌ ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران ھه‌وڵی خۆمان خستوووه‌ته‌گه‌ڕ".

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ ڕاشی‌گه‌یاند که‌ خۆی و وه‌زیری به‌رگریی تورکیا و سه‌رۆکی ده‌زگای ھه‌واڵگریی تورکیا (میت) به‌رده‌وام ده‌بن له‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ھاوتاکانیان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا باسی له‌وه‌ش کرد ناوچه‌ی ئیدلب ناوچه‌ی دوور له‌ شه‌ڕ و پێکدادانه‌. سێ ملیۆن و نیو مرۆڤی لێیه‌. پێویسته‌ به‌م دۆخه‌ی پارێزگاری لێ بکرێت. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ کاره‌ساتی مرۆیی زۆر جددی لێ بکه‌وێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی میلییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37952

Your Comment

You are replying to: .
captcha