کوردپرێس:
سۆزدار جوودی فەرماندەیێکی YPJ گفتوگۆیێکی کورتی لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێس کردووە و وتوویەتی دوا مەتەرێزەکانی تیرۆریستان لە سووریا خەریکە پاک دەکرێتەوە و پاش دەرکردنیان لە ئیدلیب دەچینە باب و عەفرین.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە بەردەوام ئامادەییی خۆمانمان دەربڕیوە کە ئەگەر داوامان لێ بکرێت بەشداریی ئوپەراسینی سەر ئیدلیب دەکەین و بڕوامان وایە دەبێت سووریا لە گرووپە توندڕەوەکان پاک بکرێتەوە.
ئەو فەرماندەیەی یەپەگە وتیشی بەم زووانە ئوپەراسیۆنی سەر عەفرین دەست پێدەکات و تورکیای بە بە وڵاتێکی داگیرکەر ناو برد و ڕایگەیاند کە پێویستە زووبەزوو سووریا چۆڵ بکات و بە خۆی و بە گرووپە تیرۆریستییەکانیەوە لە خاکی سووریا بکشێتەوە.
Your Comment