بەیاننامەی سوپای پاسداران لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆیە

بەشی ئێران/ کوردی- سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا پشتڕاستی کردەوە کە بارەگای گرووپێکی بەرهەڵستکاری ئێرانیی بە 7 مووشەک مووشەکباران کردووە هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ئەگەر بێتوو جووڵەی ئەو گرووپانە لە سنوورەکانی ئێران دووپات ببێتەوە گورزی کوشەندەتریان لێ دەدات.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 8ی ئەیلوول کاتژمێر 10 و 45 خولەک چەند مووشەکێک لە بارەگای حیزبێکی بەرهەڵستکاری ئێرانی دا و بەو هۆیەشەوە چەند ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەکە کە بەشداریی پۆلۆنۆمی حیزبیان کردبوو کوژران و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

سوپای پاسدارانی ئێران لەو بارەیەوە بەیاننامەیێکی فەرمیی دەرکرد و ڕایگەیاند بە 7 مووشەک ئەو هێرشەیان کردووە و ئەوەش وەڵامی جموجووڵی ئەو حیزبە بوو لە سنوورەکانی ئێران و هەڕەشی ئەوەشی کردووە کە ئەگەر بێتوو جووڵەکانیان دووپات ببێتەوە گورزی کوشندەتریان لێ دەدەن.

لە بەیاننامەکەی سوپای پاسداراندا وتراوە ئەو گرووپە سەر بە ئەمریکایە و لە هەرێمی کوردستانەوە تیمەکانیان دەنێرنە کرماشان و کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی ئاسایشی سنوورەکان تێک بدەن بۆیە سوپای پاسداران بڕیاری دا بەرپەرچیان بداتەوە.

سوپای پاسدارانی ئێران زیادی کردووە کە سەرەڕای ئەوەی چەندین جار لەەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هۆشدار بەو گرووپە بەرهەڵستکارە دراوە بەڵام لە جووڵە نەکەوتوون بۆیە یەکەی مووشەکی و یەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسداران لە ئوپەراسیۆنێکدا بە 7 مووشەک لە بارەگای یەکێک لە گرووپە بەرهەڵستکارەکانی ئێران دا و بە پێی زانیارییەکانیش بە دەیان کەس لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حیزبە کوژراون و بریندارن.

بەیاننامەکەی سوپای پاسداران دیسانەوە هەڕەشەی لە بەرهەڵستکاران کردووە و ڕایشیگەیاندووە کە چاوەڕوانی ئەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کۆنتڕۆڵی زیاتری سنوورەکان بکات

News Code 37946

Your Comment

You are replying to: .
captcha