واشنتۆن بیر له‌ وه‌شاندنی‌ گورزی‌ سه‌ربازی‌ له‌ حكوومه‌تی‌ سووریا ده‌کاته‌وه‌

به‌شی جیهان- وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) ده‌ڵێت: له‌ ئێستادا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌گه‌ری‌ گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنی‌ سه‌ربازی‌ دژی‌ هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ حكوومه‌تی‌ سووریا ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و هێزانه‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ به‌كاربهێنن له‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر پارێزگای‌ ئیدلب له‌ باكووری‌ ڕۆژئاوای‌ سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ جۆزێف دانفۆرد سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له ‌میانی‌ سه‌ردانێكیدا به‌ره‌و وڵاتی‌ هیندستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی وت: وڵاته‌كه‌ی‌ هێشتا بڕیارێكی‌ دیاریكراوی‌ نه‌داوه‌ له‌باره‌ی‌ چۆنێتیی‌ كاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ حكوومه‌تی‌ سوریا له‌ حاڵه‌تی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ ئیدله‌ب.

ناوبراو وتیشی‌: گفتوگۆمان كردوووه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاگاداری‌ بكه‌ین له‌ پلانه‌ سه‌ربازییه‌كانمان دژی‌ سووریا له‌حاڵه‌تی‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌.

ژێنڕاڵ دانفۆرد ده‌شڵێت: سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا چاوه‌ڕێی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات بژارده‌ی‌ سه‌ربازیمان هه‌بێت و ئێمه‌ش لای‌ خۆمانه‌وه‌ ئاگادارمان كردوووه‌ته‌وه‌ له‌ زانیاریی‌ نوێ ده‌رباره‌ی‌ بژارده‌ سه‌ربازییه‌كانمان.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37944

Your Comment

You are replying to: .
captcha