به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ جۆزێف دانفۆرد سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له میانی سه‌ردانێكیدا به‌ره‌و وڵاتی هیندستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به ڕۆژنامه‌نووسانی وت: وڵاته‌كه‌ی هێشتا بڕیارێكی دیاریكراوی نه‌داوه له‌باره‌ی چۆنێتیی كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سوریا له حاڵه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له ئیدله‌ب.
ناوبراو وتیشی: گفتوگۆمان كردوووه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بكه‌ین له پلانه سه‌ربازییه‌كانمان دژی سووریا له‌حاڵه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی.
ژێنڕاڵ دانفۆرد ده‌شڵێت: سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كات بژارده‌ی سه‌ربازیمان هه‌بێت و ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه ئاگادارمان كردوووه‌ته‌وه له زانیاریی نوێ ده‌رباره‌ی بژارده سه‌ربازییه‌كانمان.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment