لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئێران له‌سه‌ر سووتاندنی كونسووڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌سره‌ كۆ ده‌بێـته‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت: وابڕیاره‌ لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له‌سه‌ر سووتاندنی كونسووڵخانه‌ی ئێران له‌ شاری به‌سره‌ كۆ ببێـته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی نه‌جه‌فی وته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ڕای‌گه‌یاند: سووتاندنی كونسووڵخانه‌ی ئێران له‌ شاری به‌سره‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ كه ‌زیانێكی زۆری پێگه‌یشتوووه‌ دژی هه‌موو پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

نه‌جه‌فی ئه‌وه‌شی ڕوون كردۆته‌وه‌ هه‌ر به‌پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ حكوومه‌تی عێراق‌ به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی شوێنه‌ دیپلۆماسییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوكات ئه‌وه‌شی به ‌پێویست زانیوه‌ كه‌ حكوومه‌تی عێراق له ‌نزیكترین كاتدا ئه‌و كه‌سانه‌ دیاری بكات كه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه ‌و ئه‌وانه‌شی كه‌ فه‌رمانی ئه‌و كاره‌یان كردوووه‌ ده‌ستگیر بكات.

ناوبراو جه‌ختیشی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران تایبه‌ت به‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كاره‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسی ته‌سنیم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37943

Your Comment

You are replying to: .
captcha