کوردپرێس:
پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دوشەممە 25ی ئەکتەوبری 2021 لیژنەی دەستپاکی له پهرلهمانی كوردستان، بەسەرپەرشتی د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەتەوە و لەکۆبوونەوەکەدا بەڵێن ئیسماعیل لە فڕاکسیۆنی بزوتونەوەی گۆڕان بەسەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ھەڵبژێردراوە.
لەراگەیەنراوەکەی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەش کراوە، ئەمڕۆ لیژنەی دەستپاکی له پهرلهمانی كوردستان، بەسەرپەرشتی د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، و بەئامادەبونی مونا نهبی قەھوەچی سکرتێری پەرلەمان، و بژار کۆچەر سهرۆكی لیژنهی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، و جێگر و ئەندامانی لیژنەکە کۆبونەوه.
ئەوەش هاتوە، لەکۆبونەوەکەدا، پهرلهمانتار بەڵێن ئیسماعیل لە فڕاکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکی لیژنەی دەستپاکی، و پەرلەمانتار ھەڵکەوت ئەنوەر لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبڕیاردەری لیژنەكه ھەڵبژێردران.
Your Comment