حكوومه‌تى داهاتووى عێراق هیچ چاره‌سه‌رێكى پێنابێت بۆ پرسى كه‌ركووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاره‌زایێكى كاروبارى كه‌ركووک جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، هێز و لایه‌نه‌ كوردییه‌كان كۆده‌نگ نین له‌سه‌ر پرسى كه‌ركووک و چاره‌سه‌رى ئه‌و پرسه‌یان نه‌كردۆته‌ مه‌رجى سه‌ره‌كیان بۆ به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى عیراقدا و ده‌شڵێت "حكومه‌تى داهاتووى عیراق هیچ چاره‌سه‌رێكى بۆ پرسى كه‌ركووک پێنابێت و دۆخه‌كه‌ى هه‌ر به‌شێوه‌ى ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌".

کوردپرێس:

هێمن كامیل پسپۆڕى كۆمه‌ڵناسى سیاسى و شاره‌زا له‌ كاروبارى كه‌ركووک به‌ رادیۆى نه‌واى راگه‌یاند، هیچ جۆره‌ هاوده‌نگى و یه‌كڕیزییێک له‌ نێوان لیست و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانى كه‌ركووكدا نییه‌ بۆ چاره‌سه‌رى دۆخى كه‌ركووک و تا ئێستا پرسى كه‌ركوكیان نه‌كردۆته‌ خاڵى یه‌كه‌مى داواكارییه‌كانیان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى ئاینده‌ى عێراق.

ناوبراو وتیشى "هه‌رچه‌نده‌ حزبه‌ كوردییه‌كان له‌ ئێستادا ئه‌و پرسه‌ ده‌ورووژێنن و گرنگى پێده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌وا جۆرێكه‌ له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ فشارى جه‌ماوه‌رو هۆشیاری خه‌ڵك له‌و شاره‌دا".

هێمن كامیل بۆ رادیۆى نه‌وا باسى له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تى داهاتووى عیراق، هیچ جۆره‌ چاره‌سه‌رێكى پێنابێت بۆ پرسى كه‌ركووک كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ بارودۆخێكى ئابوورى و سیاسى و ئه‌منیى خراپدایه ‌و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ ئاینده‌دا.

News Code 37928

Your Comment

You are replying to: .
captcha