باره‌گای دوو حیزبی کوردیی دژ به‌ ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستان مووشه‌کباران کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باره‌گای دوو حیزبی کوردیی دژ به‌ ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستان مووشه‌کباران کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ی خه‌رمانان/ 8ی ئه‌یلوول شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی دوو حیزبی چه‌کداری دژ به‌ ئێران له‌ کۆیه‌ مووشه‌کباران کرا و ژماره‌یێک کوژراو و بریندار هه‌یه‌.

میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان له‌ زاری سه‌رچاوه‌کانی نزیک له‌ حیزبه‌ کوردییه‌کانی ئێرانه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌و هێرشه‌دا تاکوو ئێستا 5 که‌س کوژراون و 30 که‌سیش بریندار بوونه‌ و سه‌رۆکی یه‌کێک له‌و حیزبانه‌ بریندار بوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37915

Your Comment

You are replying to: .
captcha