به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆک كۆماری توركیا له زنجیره‌یێک توویتدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران و ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆكی ڕووسیا له تاران ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر جیهان چاو دابخات به‌رامبه‌ر كوشتنی ده‌یان هه‌زار كه‌سی بێ‌تاوان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د ئه‌وا تورکیا ته‌نها ته‌ماشاكه‌ر نابێت و هاوكات به‌شداریش له یارییێكی هاوشێوه‌دا ناكات.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی وه‌ستاندنی بۆردومانه‌کانی سه‌ر ئیدلب و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاگربه‌ست گرنگیییێکی ئێجگار زۆری هه‌یه و ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بێتوو ئێمه بتوانین لێره ئاگربه‌ستێک رابگه‌یه‌نین ئه‌مه ده‌بێته یه‌کێک له گرنگترین هه‌نگاوه‌کانی لووتکه‌که و هاووڵاتییانی سڤیل ئێجگار خۆشحاڵ و ئاسووده ده‌کات".
سه‌رکۆماری تورکیا ئاشکرای کرد هه‌رگیز نایانه‌وێت ئیدلب ببێته‌وه به گۆمی خوێن و چاوه‌روانییان له دۆسته‌کانیان ئه‌وه‌یه که له‌و هه‌وڵانه‌یاندا پشتیوانی‌یان بکه‌ن و گوتی: "پێویسته له ئیدلب ڕێگه‌یێکی ده‌رچوونی لۆژیکی که نیگه‌رانییه هاوبه‌شه‌کانمان له‌به‌رچاو بگرێت، بدۆزینه‌وه".
ڕۆژی هه‌ینی 7ی ئهیلوول كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان ئێران و ڕووسیا و توركیا به‌ڕێوه چوو و ئه‌ردۆغان پێشنیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی له شاری ئیدلبی سووریا كرد و ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه مه‌ترسیی ڕوودانی كاره‌ساتی مرۆیی له هێرشی سه‌ر شاری ئیدلب ده‌كرێت و ئه‌نقه‌ره‌ش له توانایدا نییه كه ئاواره‌كانی ئه‌و شه‌ڕه بگرێته‌خۆ که پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له ڕۆحانی و پووتنهوه ڕه‌ت کرایه‌وه و ڕۆحانی وتی كه پێویسته حكوومه‌تی سووریا ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه و ڤیلادیمیر پووتنیش ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست هیچ سوودێكی نابێت چوونكه له‌و ئاگربه‌سته‌دا ناكرێت گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌شداری بكه‌ن.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment