به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 7ی ئهیلوول خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره چوونه نێو كونسووڵخانه‌ی ئێران له شاری به‌سره و ئاگریان له باڵه‌خانه‌ی كونسووڵخانه‌كه به‌ر دا و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش ئاماژه به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن له‌و خۆپیشاندانه‌دا.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 6ی ئهیلوول خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیان دا بچنه نێو باڵه‌خانه‌ی كونسووڵخانه‌ی ئێران له به‌سره به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگه‌یان پێنه‌دان بۆیه جارێكی‌تر هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌كه.
شایانی باسه؛ تووڕه‌یی هاووڵاتییانی شاری به‌سره گه‌یشتوووه‌ته ئاستی كۆنترۆڵ نه‌كردن، هاوكات به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشانده‌ران له ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر له 10 كه‌س كوژران و زیاتر له 100 كه‌سیش تا ئێستا بریندار بوون.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment