قایمقامی قه‌زای سۆران: به‌هۆی بۆردومانه‌کانی تورکیا زیانی ملیۆنان دۆلار به‌ر هه‌رێم ده‌که‌وێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قائیمقامی قه‌زای سۆران ڕایده‌گه‌یه‌نێت: مه‌ترسیی له‌شكركێشی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌بێت و زیانی ملیۆنان دۆلاری به ‌ناوچه‌ سنورییه‌كان گه‌یاندوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كرمانج عیزه‌ت قائیمقامی قه‌زای سۆران ده‌ڵێت: بۆردومانه‌كانی توركیا له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ‌ناوچه‌ سنوورییه‌كان چڕ كراوه‌ته‌وه و ئه‌منییه‌تی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ تێک چوووه ‌و هه‌ر جمووجۆڵێكی په‌كه‌كه‌ش بۆردومانی فڕۆكه ‌و تۆپبارانی سوپای توركیا زیاتر ده‌كات.

ناوبراو وتیشی: "سوپای توركیا هێزی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ناردوووه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ تێیدا نیشته‌جێن، له‌ دوو ڕۆژی ڕابردووشدا كه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان بۆردومان كران، كێشه‌یێکی گه‌وره‌ی دروست كرد و ئاگرێكی زۆری لێكه‌وته‌وه‌، په‌یوه‌ندیمان به‌سوپای توركیاوه‌ كرد كه‌ تۆپبارانه‌كه‌ ڕابگرێت تا بتوانین ئاگری سه‌ر ڕه‌ز و باخی هاووڵاتییان بكوژێنینه‌وه‌، ئه‌وانیش بۆ ماوه‌یێک بۆردومانه‌كه‌یان ڕاگرت".

قائیمقامی سۆران ده‌شڵێت: هه‌ندێک جار له‌ ڕێگه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سوپای توركیاوه‌ ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ڕاگرتنی بۆردومانه‌كان به‌تایبه‌ت له ‌ئێستادا كه‌ به‌شێكی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان، نزیكه‌ی 500 مه‌تر له‌ گونده‌كانه‌وه‌ دوورن.

كرمانج عیزه‌ت جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر جمووجۆڵی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ نه‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم بێده‌نگ نابێت له‌و زیانانه‌ی به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ به‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێت كه‌ به‌ ملیۆنان دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37902

Your Comment

You are replying to: .
captcha