نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تورکیا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێم باس: بڕیاره‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌ردانی توركیا بكات به‌ مه‌به‌ستی باشتربوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم له ‌لێدوانێكدا به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له ‌دواسه‌ردانیدا بۆ توركیا له‌ مانگی حه‌وت به ‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداری كردن له‌ مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆک كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ باسیان له‌وه‌ كرد له ‌داهاتوودا سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ توركیا بكات".

دزه‌یی‌ ئاشكراشی كرد: "هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا واده‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ توركیا دیاری نه‌كراوه‌ به‌ڵام واده‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ دوور نییه‌".

پێشتریش هه‌ر له‌باره‌ی‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاندبوو: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی ‌(ئابووری، سیاسی، ئه‌منی) و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولا له‌ گشت ڕوویێكه‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37901

Your Comment

You are replying to: .
captcha