بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی جەنگی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە روونكردنەوەیێكدا رایگەیاند: سێ مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز كراوە لە بەغدا.
شانەی جەنگی ئەوەشی راگەیاندووە كە هێرشەكە هیچ زیانی گیانی و ماددی لێنەكەوتووەتەوە.
هاوکات بەپێی چەند سەرچاوەیێک لە ناوچەی سەوزە ئەو مووشەكانە لە نزیک باڵیۆزخانە ئەمریكا كەوتوونەتە خوارەوە و دوای رووداوەكەش دەنگی زەنگی ئاگاداركردنەوە لە ناو بینای باڵیۆزخانەكە بیستراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment