بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، عەبادی دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستە بەزوویی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەست پێبکەنەوە و پەرلەمان پابەند بێت بە کاتە دەستورییەکانەوە و ئەو ئەرکانەی ماویەتی تەواویان بکات.
هەروەها دەشڵێت، عەبادی ئامادەیە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بکات لەگەڵ وەزیر و بەرپرسەکاندا بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی پێداویستییەکانی بەسرە و دابین کردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر داوای کرد کۆبوونەوەی پەرلەمان بەزوویی ئەنجام بدرێت بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ و تەندروستی و کارەبا و چەند وەزیرێکی دیکە.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment