به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی ئه‌یلوولی 2018 تیمێكی هاوبه‌شی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری و پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه‌ی كاروباری شه‌هیدان له به‌غداوه گه‌یشتنه شه‌نگال بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی داعش له ماوه‌ی چه‌ند ههفتهیێكدا.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر زه‌ید عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له به‌غدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌ركی ئه‌م تیمه حكوومییه بنیاتنانی داتایێكی ورده ده‌رباره‌ی بێسه‌روشوێنان له خه‌ڵكی شه‌نگال وه‌كوو ئامادهكارییێک بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان."
ئامانج له كاره‌كانی ئه‌و تیمه وه‌كوو زه‌ید عه‌لی ڕوونی کرده‌وه ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانی گۆڕهكانه له‌ڕێی داتای زانیارییه‌كانه‌وه تا ڕاده‌ستی كه‌سوكاریان بكرێنه‌وه.
له سنووری قه‌زای شه‌نگال تا ئێستا 69 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه جگه له ده‌یان گۆڕی یه‌ک كه‌سی دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوایین ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئێزیدی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تیمه هاوبه‌شه‌كه بۆ شه‌نگال گوتیشی: كاره‌كانیان سه‌ره‌تا له ناوچه‌ی حه‌ردانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، دواتر به‌ره‌و كۆچۆ و شوێنهكانیتر، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر 65 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ كۆ بكه‌نه‌وه كه هیچیان هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه و نازانرێت چه‌ند ته‌رمیان تێدایه.
دكتۆر زه‌ید داوای له كه‌سوكاری قوربانیانی شه‌نگال كرد ئاماده‌ی هاوكاری كردنی تیمه‌كه بن بۆ وه‌رگرتنی نموونه‌ی خوێن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ڕفێنراوان و بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی داعش.
له چوار ساڵی ڕابردوودا 3 هه‌زار و 315 ئێزیدی له ده‌ستی داعش ڕزگار كراون به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی هه‌زاران كه‌س به نادیاری ماوه‌ته‌وه سه‌رباری كۆتایی هاتنی ئه‌و ڕێكخراوه له عێراق.
به‌پێی ئاماره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له ئابی 2014ه‌وه 1293 ئێزیدی شه‌هید بوون و نزیكه‌ی 3 هه‌زار منداڵ هه‌تیو كه‌وتوون به جۆرێک 1759 منداڵ باوكی له‌ده‌ست داوه و 407 یان دایكیان نه‌ماوه و 359 منداڵیش دایک و باوكیان پێکه‌وه له‌ده‌ست داوه و 220 منداڵیش دایک و باوكیان له ده‌ستی داعشدایه.
پێكهاته‌ی ئایینی ئێزیدی هاوشانی كریستیانی، كاكه‌یی و توركمانه‌كان زۆرترین پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر كراوه له‌لایه‌ن داعشه‌وه و ڕووبه‌ڕووی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ بوونه‌وه دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شه‌نگال.
قه‌زای شه‌نگال (ھه‌ڵکه‌وتوو له 120 کیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای شاری مووسڵ)، له 3ی ئابی 2014 که‌وته ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی داعش و له 13ی تشرینی یه‌که‌می 2015 کۆنترۆڵ کرایه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment