بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، بە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ تۆپخانەكانی سوپای توركیا بە سەختی ناوچە سنوورییەكانی چیای دێڵ، خواكوڕک، دەوروبەری گوندی خەلیفان-یان لە دەڤەری برادۆست بۆردومان كرد و بەو هۆیەوە ئاگرێكی گەورە لە پوش و پاوان و دارستانی ئەو ناوچانە كەوتەوە و زیانی زۆر بەر ژینگەی دەڤەرەكە كەوتووە".
بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، گوتیشی، دوای وەستانی تۆپبارانەكە، ئێستا خەڵكی ئەو ناوچانە روویان كردووەتە شوێنەكە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكە و زیانەكانیش زیاتر سووتانی پوش و پاوان بووە و زیانی گیانیی خەڵكی سڤیلی لێ نەكەوتۆتەوە، سەبارەت بە زیانەكانی پەكەكە- ش زانیارییێک لەبەردەست نییە.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment