ئەرتەشی سووریا هێرشەکانی بۆ سەر ئیدلیب دەست پێکرد

بەشی سووریا- هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕایگەیاند ئەرتەشی سووریا هێرشەکانی بۆ سەر ئیدلیب دەست پێکرد و لەسەرەتای هێرشەکەدا هەندێک لە ناوچەکانی ئەو پارێزگایەی تۆپباران کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوویش ئەرتەشی ڕووسیا لە ناوچەکانی جسر ئەلشغور لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب بنکەی گرووپە چەکدارەکانی کردە ئامانج. پاش ئەو هێرشانە ئەرتەشی سووریا ئەمڕۆ هێرشی تۆپخانەیی خۆی بۆ سەر گوندەکانی دەورووبەری جسر ئەلشغور دەست پێکردووە.

ئەم هەواڵەیش لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە میدیاکانی سووریا باس لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەر ئیدلیب لە ڕێکەوتی 10ی ئەیلوول دەکەن.

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووری ئەو هێرشانەی پشت ڕاست کردۆتەوە و دەڵێت: هێرشی تۆپخانەی ئەرتەشی سووریا بۆ سەر ناوچەی جسر ئەلشغور دەستی پێکردووە و هێرشەکان بەردەوامن.

هەروها ڕۆژنامەی ئستار ڕایدەگەیێنێت: گوندەکانی کربت، ئەلقەب، هاواش، ئەلناقووس، و هیس لە پارێزگای ئیدلیب لە لایەن تۆپخانەکانی ئەرتەشی سووریاوە هێرشیان کراوەتە سەر و تانکەکانی ئەرتەشی سووریا بەرەو مورک لە پێشڕەوی دان.

پاش ئەو هێرشانە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: تا ئەو کاتەی مەسەلەی ئیدلیب چارەسەر نەکرێت دەۆخی سووریا ئاسایی نابێتەوە. ڕووسیا لە ئیدلیب چەند ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی دیاری کراو ئەنجام دەدات. لەبارەی دۆخی سووریا لەگەڵ ئەمریکا لە پێوەندییێکی نزیکداین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37862

Your Comment

You are replying to: .
captcha