به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌مال شوكر ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: ڕاكان جبووری پارێزگاری كه‌ركووک به‌وه‌كاله‌ت دوای سوێندخواردنی وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پۆسته‌كه‌ی نامێنێت.
ناوبراو وتیشی: "ڕۆژی 3ی 9ی 2018، له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، پارێزگاری كه‌ركووک به‌وه‌كاله‌ت ئاماده‌ی دانیشتنی سوێندخواردن نه‌بوو، ئه‌گه‌ر سوێندی یاسایی بخوات، پۆسته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه و بۆی نییه چیتر وه‌ک پارێزگار بمێنێته‌وه."
جه‌مال شوکر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: به گوێره‌ی یاسا واده‌یێكی دیاریكراو هه‌یه كه ده‌توانێت بۆ ماوه‌یێک سوێند نه‌خوات و وه‌ک پارێزگار بمێنێته‌وه به‌ڵام هه‌ر كاتێک سوێندی خوارد ئه‌و پۆسته‌ی نامێنێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ڕاشی‌گه‌یاند: بۆ دیاری كردنی پارێزگاری نوێی که‌رکووک ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆ بێته‌وه و كاندیدێكی نوێ بۆ پۆسته‌كه هه‌ڵبژێرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment