به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕاگه‌یێندراوێکی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی نێوان مایک پۆمپیۆ و مه‌ولوود چاووشئۆغڵو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و تورکیا بڵاو کرده‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوه‌که، هه‌ر دوو وه‌زیر له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوون هه‌ر هێرشێکی که‌مته‌رخه‌مانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئیدلب، که ببێته هۆی ئاڵۆزترکردنی دۆخی سووریا، قبووڵکراو نییه.
مایک پۆمپیۆ جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگیی ئازادکردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسنی ئه‌مریکی که له تورکیا ده‌ستگیر کراوه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و تورکیا پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی قه‌شه برۆ‌نسن و پرسه‌کانی دیکه‌ی جێگای نیگه‌رانی هه‌ردوولا ده‌ربڕیوه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه سوپای سووریا به پاڵپشتیی ڕووسیا و ئێران خۆی بۆ کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی پارێزگای ئیدلب ئاماده ده‌کات که دواپێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و گرووپه چه‌کداره‌کانی نه‌یاری حکوومه‌تی سووریایه.
ئه‌مریکا، وڵاتانی ئه‌ورووپا و تورکیا دژی ئه‌و هێرشه چاوهڕوانکراوهن. واشنتۆن چه‌ند جارێک هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حکوومه‌تی سووریای کردوووه ئه‌گه‌ر هێرش بکاته سه‌ر پارێزگای ئیدلب.
نهتهوهیهکگرتووووهکان هۆشداری ئاواره‌بوونی زیاتر له 800 هه‌زار که‌س و کوژرانی هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش ده‌دات ئه‌گه‌ر بێتوو شه‌ڕ له ئیدلب ڕوو بدات.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment