بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، سوپای تورکیا کار لەسەر گواستنەوەی سەدان چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ گرێ سپی دەکات، بە مەبەستی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی هەسەدە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگە، تورکیا داوای لە سەرکردەی گرووپە چەکدارییهکانی جندرێس و عەفرین كردووه، لە گرێ سپی ئامادە بن.
لە 22ی ئەم مانگەشەوە سوپای تورکیا هێزێکی زۆری سەربازی بۆ گرێ سپی و ئاواییەکانی سەر بە رەقە گواستووەتەوە، کە چەکی قورسیان لە خۆگرتبوو.
Your Comment