به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا که ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی ئهیلوول به‌ڕێوه چوو، ڕایگه‌یاند: به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵ و یاسای حیزبه‌کان و له ڕووی ژماره‌وه گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی یه‌کلایی بوووه‌ته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای له لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و پابه‌ندی واده‌ی ده‌ستووریی دیاری کردنی سه‌رۆکی نوێی په‌رله‌مان بن.
عه‌بادی سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگای به‌سره‌ش وتی: لێکۆڵینه‌وه‌یان له ڕووداوه‌کان ده‌ست پێکردوووه به‌تایبه‌تیش دوای کوژرانی گه‌نجێکی ئه‌و پارێزگایه له خۆپیشاندانه‌کان و جه‌ختیشی کرده‌وه له‌وه‌ی فه‌رمان کراوه به هێزه ئه‌منییه‌کان که فیشه‌کی زیندوو به‌کار نه‌هێنن.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment