بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یووست هیلترمەن، لێکۆڵەری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وتارێکیدا کە لەبارەی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی سووریا دژ بە سەربزیووان لە پارێزگای ئیدلیب نووسیویە، جەخت دەکاتەوە ئەگەر ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام بدرێت تورکیا دەکەوێتە تەنگانە و بە ناچار ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی سووریا قبووڵ دەکات.
ناوبراو لەو باوڕەدایە ئەردوغان یارییەکەی بە بەشار ئەسەد دۆڕاندووە. چوونکە ئەردۆغان لەسەر نەمانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵاتدا مەرجی بەستبوو لە حاڵێکدا ئێستا ئەسەد دەستی بەسەر هەموو ناوچەکانی وڵاتدا گرتووە.
هیلترمەن لە وتارەکەیدا کە لە گۆڤاری ئاتلانتیک بڵاو بووەتەوە دەڵێت بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە تورکیا لە دۆخێکی خراپ دایە موومکینە داوا لە ڕووسیا بکات یارمەتیی ئەنقەرە بدات و مۆسکۆ دەتوانێت ئەو کارە بە بەئەنجام گەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و بەشار ئەسەد ئەنجام بدات. هەر چەند کە ئەو حاڵەتە بۆ ئەردۆغان ئیدەئال نییە بەڵام بەو بۆنەوە کە مەترسیی کوردەکان کەم دەبێتەوە، ئەردۆغان بەو ڕێککەوتنە ڕازی دەبێت.
ناوبراو زیادی دەکان ئامانجەکانی ڕووسیا لە سووریا، ئامانجەکانی توریکا نییە. مۆسکۆ داوا لە ئەنقەرە دەکات لەگەڵ دەوڵەتی بەشار ئەسەد ئاشتی بکات. پێویستیی تورکیا بە ڕووسیا بۆ پارستنی وڵاتەکەی هەمبەر هێرشەکانی پەکەکە، تورکیا مەجبووری دەکات لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ئاشت بێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment