کوردپرێس:
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 24ى 10ى 2021 ده‌نگۆیه‌كى میدیایى بڵاوبۆوه سه‌باره‌ت به‌كۆچى دوایی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى، به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ده‌نگۆكه، ده‌ربازى كوڕى په‌یامێكى كورتى بڵاوكرده‌وه.
ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌یامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى:"کاکی هەمومان تەمەن درێژبی‌و هەربمێنی بۆ کورد‌و کوردستان ئەی چقڵی چاوی دوژمنان".
ڕۆژى 16ى ئه‌م مانگه، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌په‌یامێكى چه‌ند وشه‌ییدا بۆ باوكى نوسیبوى، "ئەمڕۆ لەهەموو ڕۆژ زیاتر سەرت بەرزە"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ باشیی ته‌ندروستى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى باوكى.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌پۆستێكدا ده‌ڵێت:"بەداخەوە لەچەند پەیج‌و ئەکاونتێک ھەواڵێکی بێبنەما بڵاوکراوەتەوە گوایە تەندروستی جەنابی کاک کۆسرەت ناجێگیرە".
جه‌ختی كردۆته‌وه، "دیارە نەخۆشی‌و مردن‌و ژین تەنھا لەتوانای خوای گەورەیەو شتێکی سروشتییەو ڕازین بەقەدەری خوای گەورە، بەڵام سوپاس بۆخوا لەئێستادا تەندروستی جەنابی کاک کۆسرەت زۆرباشەو ئەمجۆرە ھەواڵە بێبنەمایانەش بەتەواوی ڕەتدەکەینەوە".
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ساڵی 1952 لەگوندی شیواشۆکی گەورەی سنوری قەزای کۆیە لەدایکبوە، تاوه‌كو پێش كۆچى دوایی جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی ئه‌و حزبه بوو، له‌ئێستادا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندی یەکێتییه كه له‌دواى كۆنگره‌ى چوارى یه‌كێتیه‌وه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دروستكراوه.
لەساڵی 1981 بوەتە ئەندامی سەرکردایەتی ڕێکخستنەکانی ناوخۆی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان‌و لەھەمانکاتیشدا لێپرسراوی ڕێکخستنە نھێنییەکانی ناوشاری ھەولێر بوە کە چالاکی‌و جموجۆڵێکی سیاسیان لەوشارە ئەنجامداوە.
لەساڵی 1983و لەکۆنفرانسی 3ی کۆمەڵەدا، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بەئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردراوه‌و دواتر بۆته ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەساڵی 1988 تا ساڵی 1991 ئەندامی ناوەندی کۆمەڵە بوەو لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوە.
لەساڵی 1984 بوە بەلێپرسراوی مەڵبەندی 4ی یەکێتیی، لەساڵی 1985 بەسەختی برینداربوە، دواتر لەساڵی 1986دا کە مەڵبەندەکانی 3و 4 دەکرێن بەیەک مەڵبەند، کۆسرەت بۆته لێپرسراوی مەڵبەندەکە تاساڵی 1988.
ساڵی 1991 بوە بەلێپرسراوی بەرەی کوردستانیی سنوری پارێزگای ھەولێر، ساڵی 1992 بۆته ئەندامی پەرلەمانی کوردستان‌و لە1993 تا 1996 بۆته سەرۆکی دوەم کابینەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم‌و دواتریش بوە بەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم - ئیدارەی سلێمانی تاوه‌كو ساڵی 2001.
لەساڵی 2001یشدا بوە بەلێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و لە21ى حوزەیرانی 2006 کۆسرەت ڕه‌سوڵ وەک جێگری سەرۆکی ھەرێم دەستنیشانكرا.
کۆسرەت ڕەسوڵ لەساڵی 1997 ھاوسەریكردوه‌و خاوەنی شەش کوڕ‌و یەک کچه، به‌ڵام دواتر سێ کوڕی شەھید بوه. کۆسرەت ڕەسوڵ زمانەکانی (کوردی، عەرەبی‌و فارسی) بەباشی دەزانێت‌و شارەزایی لەزمانی ئینگلیزیش ھەیە.
Your Comment