کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق: خۆپیشانده‌رێكی شاری به‌سره‌ به‌ بۆنه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌وه‌ کوژرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ده‌ڵێت: یه‌كێک له‌ خۆپیشانده‌ره‌كانی شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ئه‌شکه‌نجه‌ دراوه‌ کۆچی دوایی کردوووه‌ و به‌و بۆنه‌وه‌ داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ له‌وباره‌وه‌ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌هدی ته‌میمی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق له‌ پارێزگای به‌سره‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌ربه‌دی ڕاگه‌یاندوووه‌: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی شاری به‌سره‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ بڵاوه‌ پێكردنی خۆپیشانده‌ران چه‌ک و توندو تیژییان به‌كار هێنا و یه‌كێک له‌ خۆپیشانده‌ره‌كانی شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق كه‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵانه ‌و ناوی یاسر مه‌كییه‌ كۆچی دوایی كردوووه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ به‌ كاره‌با لێی دراوه‌ و دواتر ته‌رمه‌که‌ی بۆ پزیشکی دادوه‌ری گواستراوه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ پارێزگای به‌سره‌ به‌ ده‌ست نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه ‌و كۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌ناڵێنێ، خۆپیشاندانه‌كانیش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هاووڵاتییان داوای باشتركردنی دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانی چه‌ک وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37827

Your Comment

You are replying to: .
captcha