کوردپرێس:
ئەمین بابەشێخ وتەبێژی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو وەفدی یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بکات.
ئاشکراشى کردوە کە ئامانجی سەردانەکەش بۆ دروستکردنی کۆدەنگییە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بۆ ئەوەی پێکەوە بە یەکدەنگی و یەکڕیزی بچنە بەغداد و پێکەوە شەڕی بەدەستھێنانی ماف و داخوازییەکانی کورد بکەن.
هەفتەى رابردووش شاندێکى پارتى سەردانى لایەنەکانى کرد و تیایدا لەبارەى هەنگاوەکانى داهاتوویان لە بەغدا گفتوگۆیان کردوەو یەکێک لەو پرسانەش یەکڕیزیان بووە لە بەغدا.
Your Comment