وەفدی یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، سەردانى لایەنە سیاسیەکان دەکەن  بە ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی بەدیھێنانی یەکریزی و یەکدەنگی کورد بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و داکۆکی کردن لە ماف و داخوازییەکانی کورد لە بەغداد.

کوردپرێس:

ئەمین بابەشێخ وتەبێژی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو وەفدی یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بکات.

ئاشکراشى کردوە کە ئامانجی سەردانەکەش بۆ دروستکردنی کۆدەنگییە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بۆ ئەوەی پێکەوە بە یەکدەنگی و یەکڕیزی بچنە بەغداد و پێکەوە شەڕی بەدەستھێنانی ماف و داخوازییەکانی کورد بکەن.

هەفتەى رابردووش شاندێکى پارتى سەردانى لایەنەکانى کرد و تیایدا لەبارەى هەنگاوەکانى داهاتوویان لە بەغدا گفتوگۆیان کردوەو یەکێک لەو پرسانەش یەکڕیزیان بووە لە بەغدا.

News Code 3782

Your Comment

You are replying to: .
captcha