یووسف محه‌مه‌د: له‌ ئێستادا چوار لایه‌نه‌كه‌ له‌ گفتوگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردن یان بایكۆتی به‌كۆمه‌ڵن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی به ‌ته‌نها له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌تر له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانن و ئێستاکه‌ چوار لایه‌نه‌كه‌ له‌ گفتوگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود بایكۆتی به‌كۆمه‌ڵن پێكه‌وه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یووسف محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌ ڕای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندوووه‌: "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانین خۆمان به‌ ته‌نها و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌تر له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێک چوونكه‌ به ‌ڕاستی ده‌بێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت نه‌ک ساخته‌كردنی ئیراده‌ی خه‌ڵک. به‌ ڕاستی ئه‌وه‌ی له‌ كوردستاندا تا ئێستا كراوه‌ ساخته‌كردنی ئیراده‌ی خه‌ڵک بوووه‌ نه‌ک هه‌ڵبژاردن. جارانی پێشوو ئه‌و ساخته‌كارییه‌ هه‌بوووه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له ‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به ‌ڕێژه‌یێكی زۆر زۆر زیاتر بوو كه‌ كۆی پڕۆسه‌كه‌ی له ‌به‌رچاو خه‌ڵک ناشیرین كرد."

یووسف محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وتوووه:‌ "هۆكاری به‌شداری نه‌كردنمان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ک ڕێزگرتنێک بوو له ‌هه‌ستی ده‌نگده‌ره‌كانمان به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه‌ ده‌نگه‌كانیان دزرابوو و ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ شتێكی ڕه‌مزی بێت بۆیان به‌ڵام زۆركات شته‌ ڕه‌مزییه‌كانیش نرخی خۆیان هه‌یه‌."

ناوبراو له‌باره‌ی ناوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتوویه‌تی: "ئێستا زیاتر چوار لایه‌نه‌كه‌ دیدی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ به‌ هه‌ندێک جیاوازیشه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ یه‌كێتی و پارتی به‌ جیا سه‌ردانی ئه‌م لایه‌نانه‌یان كردوووه‌."

یووسف محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وتوووه‌: "تا گه‌ره‌نتی هه‌ڵبژاردنێكی پاک و بێگه‌رد له‌ كوردستان نه‌بێت هه‌ڵبژاردن نییه‌ ئه‌وه‌ی بكرێت به‌ڵكوو ساخته‌كردنی ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌ و‌ دوای ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ هه‌ر خۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه‌ چوونكه‌ هه‌ڵبژاردن هه‌ر بۆ خۆی دواكه‌وتبوو ده‌بوو ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجام بدرایه."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌: "ئێستا وتووێژ هه‌یه‌ له نێوان چوار لایه‌نه‌كه‌ به‌ هاوپه‌یمانیشه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردن یان بایكۆت كردن من پێش ئه‌و بابه‌ته‌ ناكه‌وم به‌ڵام هیوادارم بگه‌نه‌ هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی هاوبه‌ش."

یووسف محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێشه‌ ناوخۆیییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند كاریگه‌رییان له‌سه‌ر داواكاریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بوووه‌ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌شڵێت: "ئه‌و هۆكاره‌ی په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ به ‌دڵنیایییه‌وه‌ ئێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه‌ وه‌ک زۆر له‌ حیزبه‌كانی‌تر به‌ڵام بۆ كه‌سێكی وه‌ک من پێم وایه‌ كێشه‌ دروست نه‌كات بۆ هه‌ڵبژاردن. گۆڕان ئه‌گه‌ر كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌وه‌ ده‌چێت له‌ هه‌ڵبژاردنێكدا زیان بكات و ده‌نگی پاشه‌كشه‌ بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخی خۆی چاک بكات ڕه‌نگه‌ ده‌نگی زیاتر بهێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌یێک نییه‌، ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ ئایا ده‌توانرێت له ‌هه‌ڵبژاردندا ئیراده‌ و ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک له ‌سندوقه‌كانی ده‌نگداندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌؟."

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37819

Your Comment

You are replying to: .
captcha