کوردپرێس:
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یێک كه دره‌نگانی شه‌وی دووشەمە 3ی ئەیلوول بڵاو كرایه‌وه هه‌ریه‌كه له هاوپه‌یمانیی سائیروون و نه‌سر و حیكمه و وه‌ته‌نییه له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیكه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی ڕاده‌گه‌یه‌نن. له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا واژۆی ژماره‌یێک که‌سایه‌تی هه‌یه له‌وانه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر، عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه، حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا عاقوولی، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیروون، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه، ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی قه‌رار، ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، محه‌ممه‌د عوسمانی خالیدی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی به‌یارق ئه‌لخه‌یر، قاسم ئه‌لفه‌هداوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عابیروون، نه‌وفه‌ل شه‌ریف جه‌وده له پێكهاته‌ی سابیئه، عه‌مانوێل خۆشابا له پێكهاته‌ی كریستیان، سائیب خدر.
جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە سەرکردایەتیی شاسوار عەبدولواحید کە 4 کورسیی پەڕلەمانی پێیە تاکە حیزبی کوردییە کە تا ئەم کاتە لەو هاوپەیمانێتییەدا بەشدار بووە کە سائیروون سەرکردایەتیی دەکات و ناوی هاوپەیمانیی "چاکسازی و بونیاتنانەوە"ی لێ نراوە و دەوترێت ژمارەی کورسییەکانی دەگاتە 184 کورسی.
ڕابون مەعرووف ئەندامێکی سەرکردایەتیی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی مەسەلەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و شێوازی بەشداریکردنی ئەو جووڵانەوەیە لە پێکهێنانی حکوومەت بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە: "ئێمە پێمان وایە پێویستە حکوومەتێک پێک بێت لەسەر بنەمای ھاوڵاتێتی و دوور لە بنەما قەومی و تائیفییەکان و حکوومەتی تازە ھەم ئاسایش بۆ ھەموو عێراق بچەسپێنێت و بە گژ گەندەڵیدا بچێتەوە و گەندەڵکاران رووبەڕووی دادگا بکاتەوە و وڵات ئاوەدان بکاتەوە.
ناوبراو ھەروەھا گوتیشی نەوەی نوێ بەشداریی حکوومەتێک دەکات کە پەیوەندیی بەغداد لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای رێکەوتنێکی شامل و شەفاف رێک بخاتەوە کە کێشەکان بەگوێرەی دەستووری عێراق چارەسەر بکات.
ڕابوون مەعرووق دووپاتی کردەوە دیدی نەوەی نوێ لە دڵسۆزی بۆ وڵات و جەماوەری کوردستان و وەک یەک سەیرکردنی ھەموو ئەندامانی گەلی عێراقە بێ لەبەرچاوگرتنی نەتەوە و تائیفەی مەزھەبی.
ناوبراو لە وەڵامی ئەم پڕسیارەی کوردپرێسدا کە بۆچی نەچوونەتە هیچ یەک لە هاوپەیمانێتییەکان لە کوردستان ( پارتی و یەکێتی یان چوار لایەنی ئۆپۆزسیۆن) ڕایگەیاند: "بەر مەبنای ئەزمونی ٢٧ ساڵی رابردوو ئێمە متمانەمان بە پارتی و یەکێتی نەماوە و ئەو دوو حیزبە ئێستا زیاتر وەک دوو کۆمپانیای ئابووری چالاکی دەکەن نەک دوو حیزبی سیاسی، بۆیە نە ھاوپەیمانی لەگەڵ پارتی و یەکێتی دەکەین و نە دەچینە ھیچ ھاوپەیمانییێک کە ئەو دوو حیزبە پێکھێنەری سەرەکیی بن."
ئەندامی سەرکردایەتیی جووڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە هەڵوێستی ئەو جووڵانەوەیە بەرانبەر بە لایەنەکانی دیکە بە کوردپرێسی وت: بۆ لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی ئێمە ئامادەی گفتوگۆین، بەڵام پێویستە ئەو لایەنانە پێشتر دووریی خۆیان لە پارتی و یەکێتی بپارێزن و سەربەخۆییی بڕیاری سیاسی‌یان ھەبێت.
پرسیاری ئەوەش لە ڕابوون مەعرووف کرا کە نەوەی نوێ خۆی بە چ لایەنێک نزیک دەزانێت. ناوبراو لە وەڵامدا بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: "ئێمە خۆمان بە نزیکی ئەو لایەنانە دەزانین کە بەرژەوەندیی باڵای گەلەکەمان دەخەنە سەرووی ھەموو شتێکەوە و سەربەخۆیی قەراری سیاسی عێراق دەپارێزن و دژی ئاراستەی قەومی و تائیفی بن. ئەوە مەرجی ئێمەیە بۆ نزیكبونەوە لەھەر لایەن و ئیئتلافێکی سیاسی. ئێمە دژی پێک‌ھێنانی حکوومەتین لەسەر بنەمای قەومی و دابەشکاری قەومی رەت دەکەینەوە. ھەرچەندە دەبێت حکوومەت لە بەغداد بە یەک چاو سەیری ھەموو خەڵکی عێراق بە عەرەب و کوردەوە بکات و کێشەکان لەسەر بنەمای دەستووری عێراقی چارەسەر بکات."
Your Comment