به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 3-9-2018 سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی نه‌رویج له ئۆردۆن و عێراق و شاندێكی یاوه‌ری کرد و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه کراوه.
به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا خاتوو ئه‌لێرس باسی له‌وه کرد بۆ ئاگاداربوون له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و له‌نزیكه‌وه بینینى دۆخى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانه‌که‌یان ئه‌نجام داوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانیش پوخته‌یێكى له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و یه‌كه‌مین دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق پێشكه‌ش كرد.
هه‌ردوولا ئه‌گه‌ره‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراقیان له به‌رژه‌وه‌ندیى پێكهاته‌كانى عێراقدا تاوتوێ كرد به شێوه‌یێک كه‌وا سه‌قامگیرى و ئارامى به‌رقه‌رار بێت و ڕه‌چاوی مافه ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و پێگه و ڕۆڵى كورد بكرێت.
شاندی نه‌رویج ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له داڵده‌دانى ئاواره و په‌نابه‌ران كرد و خواستى وڵاته‌كه‌شى بۆ به‌رده‌وامی هاوكاری کردنی ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته ئایینییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌رویج و هه‌رێمى كوردستان و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment