حەیدەر عەبادی داوا لە خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات هاوكاری حكوومەت بن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەیدەر عەبادی لە یەکەم دانیشتنی چوارەمین خولی پەرلەماندا داوا لە خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات هاوكاریی حكوومەت بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبادی لە وتارێكدا، كە لە میانی دانیشتنی كردنەوەی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا پێشكەشی كرد ڕایگەیاند: قۆناغی داهاتوو، قۆناغی چاكسازی ئابووری و پاراستنی دەسكەوتە ئەمنیەكانە.

لە وتەکانیدا هەروەها حەیدەر عەبادی، داوا لە ئەنجوامەنی نوێنەرانی عێراق دەكات هاوكاریی حكوومەتی داهاتووی عێراق بكەن و كار بكەن بۆ دەركردنی ئەو یاسانەی، كە خزمەتی پرۆسەی گەشەكردنی عێراق دەكەن.

ناوبراو زیادی کرد: پێویستە قۆناغی داهاتو قۆناغی چاكسازی ئابووری و دابین كردنی خزمەتگوزاری و دابین كردنی هەلی كار بێ.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37802

Your Comment

You are replying to: .
captcha