سیستەمێکی بەڕێوەبەریی یەکپارچە لە باکووری سووریا پێک دێنین

بەشی سووریا- ئاڵدار خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردانی سووریا ڕایگەیاند: بڕیار دراوە سیستەمێکی بەڕێوەبەریی یەکپارچە لە باکووری سووریا پێک بهێنرێت و ئازادیی عەفرین تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردانی سووریایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵدار خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردانی سووریا دەڵێت: دروست کردنی سیستەمێکی سەرانسەریی هاوبەش بۆ ئیدارەدانی ناوچە ئازاد کراوەکانی باکووری سووریا بڕیاری بۆ دراوە. لەبارەی ناوچەکانی باکووری سووریا بەنیازین سیستمێکی یەکپارچە بۆ ناوچەکانی جزیرە، کۆبانی، ڕەقە و تەبقا پێک بێنین. ئەو سیستمە هەموو ناوچەکانی باکووری سووریا دەگرێتەوە و هەموو ئەو حیزبانەی ئەندامی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردانی سووریا و ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریان تێیدا بەشدار دەبن.

ناوبراو لە وتەکانیدا دەشڵێت: هەوڵدان بۆ ئازادیی کورد بەبێ بیر کردنەوەی لە نەتەوەکانی دیکەی سووریا ئەنجامی نابێت، مەسێحییەکان و عەرەبەکان و کوردەکان دەبێت پێکەوە سیستەمی دیموکراتیکی خۆیان پێک بێنن.

ئاڵدار خەلیل جەختی کردەوە ئازادیی عەفرین لەژێر دەسەڵاتی تورکیا و سوپای ئازاد تەوەرێکی گرینگی کۆبوونەوەکانی کۆنگرەی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردانی سووریا بووە و هەنگاوی کراداریی بۆ هەڵدەگرین.

سەرچاوە: هاوارنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37800

Your Comment

You are replying to: .
captcha