فازڵ میرانی: به‌ بۆنه‌ی ڕێکنه‌که‌وتنی سوننه‌کان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵنابژێردرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوننه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ دوا بڕیار بۆ دیاری كردنی كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆیه‌ كه‌سێک بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵنابژێردرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2ی ئه‌یلوول فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و سه‌رۆكی شاندی حزبه‌كه‌ی كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق سه‌ردانی شاری به‌غدایان كرد له ‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی ئه‌یلوولی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵنابژێردرێت چوونكه‌ تا ئێستا سوننه‌كان له‌باره‌ی دیاری كردنی كاندیدێک بۆ ئه‌و پۆسته‌ ڕێكنه‌كه‌وتوون".

ئێستا شاندی هاوبه‌شی پارتی ‌و یه‌كێتی له ‌شاری به‌غدان و زنجیره‌یێک كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق وه‌ک هاوپه‌یمانی فه‌تح و ڕه‌وتی حیكمه‌ ئه‌نجام داوه‌ و تا ئێستا ڕوون نییه‌ ئاخۆ كورد به‌شداری له‌و به‌ره‌یه‌دا ده‌كات كه‌ نووری مالكی ‌و هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن یاخود ده‌چێته‌ پاڵ به‌ره‌ی موقته‌دا سه‌در‌ و حه‌یده‌ر عه‌بادی.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37780

Your Comment

You are replying to: .
captcha