کۆبوونه‌وه‌ی چوار وڵاتی ئێران، عێراق، ڕووسیا و سووریا بۆ پێکهێنانی ژووری هاوبه‌ش

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری به‌رگریی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای ڕووسیا و ئێران و سووریا كۆ بوویه‌وه‌ و هه‌ر چوار وڵات ژوورێکی هاوبه‌ش پێکده‌هێنن بۆ له‌ناو بردنی داعش.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عرفان حیالی وه‌زیری به‌رگریی عێراق پێشوازی له‌ جێگرانی سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای ڕووسیا و ئێران و سووریا كرد و هه‌ر چوار وڵات جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌ بواری ئه‌منی و هه‌واڵگری بكرێته‌وه‌ .

ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ ئه‌منییه‌ له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ چوو له‌ پێناو زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ ڕووی ئه‌من و ئاسایش و هه‌واڵگری له‌ نێوان ئه‌م وڵاتانه‌ به ‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ڕێكخراوی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) كه‌ تا ئێستا چالاكی و هێرشه‌كانی به‌رده‌وامه‌ .

له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر چوار وڵات ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شیان دامه‌زراند به ‌مه‌به‌ستی ڕاوه‌دوونانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش كه‌ تا ئێستا له‌ بیابانی سه‌رسنووری نێوان عێراق و سووریا چالاكیان هه‌یه‌ .

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37761

Your Comment

You are replying to: .
captcha