به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ھرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێکدا ناردنی مووشه‌کی بالیستی له‌لایه‌ن وڵاته‌که‌یه‌وه بۆ عێراق به توندی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ئه‌و ھه‌واڵه به بێ‌مانا و گاڵته‌جاڕ ناو ده‌بات.
قاسمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ھه‌واڵه له‌لایه‌ن ھه‌ندێ میدیاوه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ترسه له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌دا و ئامانج لێیان دروست کردنی کاریگه‌رییه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دراوسێکانیدا.
شایانی باسه؛ ئاژانسی ڕۆیته‌رز ھه‌ینی ڕابردوو له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئێران مووشه‌کی بالیستی بۆ عێراق گواستۆته‌وه بۆ په‌ره‌دان به توانا سه‌ربازییه‌کانی گرووپه ھاوپه‌یمانه‌کانی له عێراق.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment