کۆمیسیۆنی هه‌رێم: سێ ڕۆژی دیکه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند که‌ ته‌نها سێ ڕۆژی ماوه‌ بۆ ده‌ست پێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌نها سێ ڕۆژی ماوه‌ بۆ ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ده‌نگۆکانی دواخستنی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامن و ژماره‌یێک له ‌لایه‌نه‌کان به‌ ئاشکرا له‌گه‌ڵ دواخستنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ن و هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ شۆڕش حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم ده‌ڵێت: "بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن گۆڕانى به‌سه‌ر نه‌هاتوووه ‌و له‌ واده‌ى خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و هیچ نووسراوێكیان له‌سه‌ر دواخستى هه‌ڵبژاردن پێنه‌گه‌یشتوووه‌".

شۆڕش حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه:‌ "ئه‌و واده‌یه‌ى كه‌ كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن دیاری كردوووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن گۆڕانى به ‌سه‌ردا نه‌هاتوووه ‌و له‌ 5-9-2018 بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێده‌كات".

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 30 ئه‌یلولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37752

Your Comment

You are replying to: .
captcha