ئەوەی کە لە ڕۆژی سێشەممەدا ڕوویدا لە ڕاستیدا تەنها پرسیار لە سەرۆک کۆمار نەبوو بەڵکوو هێنانە ئاراوەی هەندێک لە داخوازییەکان و باس کردن لە پێبەند نەبوونی بەڕێوەبەرانی دەوڵەت بە بەڵێنەکانیان بوو کە پەرلەمان شەرعیەتی پێ بەخشی و سەرەڕای هەموو لۆبییەکانی لایەنگرانی دەوڵەت لە پەرلەمان نەیانتوانی نمرەی قبووڵی بۆ سەرۆک کۆمار بەدەست بێنن و ئەو پرسیارانەی کە لە سەرۆک کۆمار کرا ئەوندە بە بەڵگە پشت ئەستوور بوو کە لە بەرچاو نەگرتنی دژوار بوو و لە ئەنجامدا سەرۆک کۆمار بە دەستی خاڵی لە پەرلەمان چووەدەرەوە.
هاوبەشە سیاسییەکانی دەوڵەت کە لە سەرەتای ڕێگادا خۆیان بە دۆستی دەوڵەت لە قەڵەم دەدا و بە بۆنەی بەشدار بوون لە بەرژەوەندییەکاندا پشتگیریییان لە دەوڵەت دەکرد لە ڕۆژی تەنگانەدا پشتی دەوڵەتیان چۆڵ کرد. ئەو کارە خراپترین جۆری مۆراڵی سیاسییە کە قیزەون بوونی ساڵانێکە لە ناو ئەو کۆمەڵەدا نەماوە.
دەتوانرێت ئەو پرسیارەنەی کە لە دەوڵەت کرا لە لقوپۆکانی دەوڵەت لە پارێزگاکانیشدا بکرێت و ئاکاری دەوڵەتییەکان لە سەرەوە تا خوار بکرێتە ئامانجی ڕەخنە گرتن.
کوردستانیش یەک لەو ناوچانەیە کە لەو قاعیدە بەدوور نییە و جەماوەری کوردستانییەکانیش چەند پرسیارێکی قووڵتر و زیاتریان لە کاربەدەستانی دەوڵەت هەیە. باشیی دەوڵەت ئەوەیە کە لانی کەم وەڵامدەری پەرلەمانە بەڵام ژمارەیێک لە کاربەدەستانی پاوانخوازی دەوڵەت لە پارێزگاکاندا وەڵامی کەس نادەنەوە و بە پێچەوانەیش لە سێبەری ڕۆحیەی موعامیلەگەریی سیاسی نوێنەرانی پەرلەمان و ڕاسپاردەی دەورووبەرییەکانی سەرۆک کۆمار بە چەشنێک حەسانەی یاسایییان بۆ خۆیان بەدەست هێناوە و تەنانەت بەڕێوەبەرایەتیی باڵای پارێزگاشیان لەژێر دەساڵاتی خۆیاندا گرتووە.
چەند کەسێک وەکوو لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەت لە پارێزگا جێکەوتوون بە چەشنک کە پەنج ساڵە تاکەلایەنە هەموو پێکهاتەکانی جێبەجێکاریی پارێزگایان بەدەستەوە گرتووە کە بەڕاستی پارێزگاکەیان بەند کردووە و کلیدەکەشیان داوەتە دەستی چەند کەسێکی توندڕەو لە حیزبی هەڵوەشێنراوەی «موشارکەت» کە پێوانەکەی ئەو چەند کەسە تەنها سەربە حیزب بوونە و نە پسپۆڕی و نە پێبەند بوون بە بەڵێن لەبەرچاو ناگرن.
هیوا ئەوەیە ئەو پاوانخوازییە لە پارێزگا پاش ڕووداوەکەی ڕۆژی سێشەمە بکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە. چاوەڕوانکراوی مەنتیقی لە نوێنەرانی پەرلەمان ئەوەیە کە هەر بەو چەشنەی کە پرسیاریان لە سەرۆک کۆمار کرد و هەمبەر پاساوەکانییەوە دەست بەسراو نەبوون تا ڕادەیێکیش بیر لە بەرپرسیارێتی خۆیان لە پارێزگا بکەنەوە و لە جێگای موعامیلە کردن بۆ دامەزراندنی کەسانی نزیکی خۆیان لە پۆستە دەوڵەتییەکاندا هەمبەر کەموکۆڕییەکانی بەڕێوەبەرانی دەوڵەت لە پارێزگا بێ دەنگ نەبن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment