کوردپرێس- به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له‌لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه له‌باره‌ی چالاكییه ناڤۆکییه‌کانی ئێران ئاماده كراوه ڕاگه‌یه‌نراوه كه ئێران به ته‌واوی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بوووه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی توانیویانه بگه‌نه گشت ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ئێران كه پێویست بوووه پشكنینیان بۆ بكرێ.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ڕاگه‌یێندراوه كه ڕێژه‌ی به‌كارھێنانی یۆرانیۆم و پێكھاته‌كانی دیكه له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنووره‌دایه كه له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه.
ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له 14ی ته‌مووزی 2015 له نێوان ئێران و پێنج وڵاتی ھه‌میشه‌ییی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان (ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، چین، فه‌ڕه‌نسا و ڕووسیا) و ئه‌ڵمانیا واژۆ كرابوو.
مانگی ئایاری ئه‌مساڵ ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه و سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی له 7ی ئابی ڕابردوو خسته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment