بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاند، بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە لە سەر ڕێگای کۆبانێ بۆ حەلەب سێ شەڕڤانیان گیانیان لەدەست داوە.
لەماوەی هەفتەیەکدا، ئەمە دووەم جارە فڕۆکەی تورکیا لە کۆبانێ ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات و تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، لەو بۆردوومانەدا بەرپرسانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
Your Comment