بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو لێدوانەی ئەردۆغان لە كاتێكدایە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە چەند بۆنەدا هۆشداری داوەتە ئەنقەرە كە ئەگەر سیستمی بەرگری ئێس 400 لە رووسیا بكڕێت ئەوا بێبەش دەكرێت لە كڕینی هەندێک چەک و پیشەسازی و تەكنەلۆژیای ئەمریكی لە نێویشیاندا فڕۆكەی ئێف 35.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ هەینی لەمیانی بەشداری كردنی لە ڕێوڕەسمێكی دەرچوونی ئەفسەرانی سوپای وڵاتەكەیدا وتی: تورکیا پێویستی بە سیستمی بەرگریی ئێس 400 هەیە، گرێبەستی ئەوەش تەواو بووە و لە ئایندەیێکی نزیکدا دەگاتە دەستمان.
لەگەڵ ئەوەش ئاماژەی بەوە دا كە وڵاتەكەی پێویستیشی بە فڕۆكەی جەنگی ئێف 35 هەیە و بەردەوام دەبێت لە دانی قیستی كڕینی ئەو فڕۆكانە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڵام فڕۆكەی جەنگی لە سەرچاوەی دیكەوە دەكڕێت ئەگەر واشنتۆن رادەست كردنی ئەو فڕۆكانە بەئەنقەرە رابگرێت.
ناوبراو وتیشی ئه‌وانه‌ی كه ئێمه ناچار بە په‌یوه‌ندی تاكلایه‌نه ده‌كه‌ن، باش ده‌زانین له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به نهێنی و ئاشكرا خه‌ریكی چ جۆره چالاكییێكن. تا ئه‌مڕۆ له په‌یوه‌ندیی دووقۆڵیی و فره‌لایه‌ندا نه‌بووه كه به‌ڵێنی خۆمان نهبهینهسهر. دوڕوییمان به‌رانبه‌ر هیچ كه‌س ئه‌نجام نه‌داوه به‌ڵام هه‌موی به‌رانبه‌رمان كراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment