بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی ئەمنی لەو بارەیەوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تەقینەوەکە لە ژوورێکی هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی لە بارەگای سەرایا سەلام ڕوویداوە و زیانێکی زۆری بە بارەگاکە گەیاندووە.
هەروەها به‌پێی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، سه‌ره‌تا ئاگره له ژوورێكی باره‌گاكه كه‌وتوه‌ته‌وه و دواتر به‌شێک له باره‌گاكه سووتاوه و ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یێكیش بیستراوه. دواتر له‌لایه‌ن به‌رگریی شارستانییه‌وه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كراوه.
لە شەشی حوزەیرانی ڕابردووش‌دا تەقینەوەکەی گەورە لە کۆگایێکی چەک و تەقەمەنی سەرایا سەلام لە شاری سەدر لە بەغدا ڕوویدا، بەهۆیەوە ١٨ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ژمارەیێکی زیاتر بریندار بوون.
لە کۆتایی مانگی شەش و سەرەتای مانگی ٧ زنجیرەیێک تەقینەوە لە ژمارەیێک کۆگای چەک و تەقەمەنی هێزی پێشمەرگە لە سنوورى هەولێر و سلێمانى و دهۆک ڕوویدا و بەرپرسانی هێزی پێشمەرگەش هۆکارەکەیان بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما گەڕاندەوە و ئەوەیان ڕەت کردەوە تەقینەوەکان بە مەبەست بووبن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment