ژماره‌یێک به‌ركه‌وتووى چه‌كی كیمیایی ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاره‌ رۆژى هه‌ینى 31ى ئاب، سێیه‌مین وه‌جبه‌ى به‌ركه‌وتوانى كیمیاباران ره‌وانه‌ى ئێران بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى قوربانیانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ رادیۆى نه‌وا وتى: "بڕیاره‌ رۆژى هه‌ینى 31ی ئابی 2018 سێیه‌مین وه‌جبه‌ى به‌ركه‌وتوانى چه‌كی كیمیایی ره‌وانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ حه‌وت بریندار".

وتیشى "تا ئێستا ژماره‌یێک له‌و به‌ركه‌وتوانه‌ى كه‌ ره‌وانه‌ى ئێران كراون نه‌شته‌رگه‌رى ده‌موچاویان بۆ كراوه ‌و به‌شێكیشیان كاتى بینینه‌وه‌ى پزیشكیان بووه‌ و پشكنینى نوێیان بۆ كراوه‌".

لوقمان عه‌بدولقادر باسى له‌وه‌ش كرد: "داواكارن كه‌ پرسى به‌ركه‌وتوانى كیمیاباران له‌ سه‌ر ئاستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم چاودێرى بكرێت و ئه‌م میكانزمه‌ى كه‌ گیراوته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، سه‌رجه‌م به‌ركه‌وتوانى چه‌كى كیمیاوى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم بگرێته‌وه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37704

Your Comment

You are replying to: .
captcha