سەرکردەی چوار لایەنەکە کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوار لایەنی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و هاوپەیمانی لە سلێمانی دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح و عومەری سەید علی و سەلاحەدین بەهادین و علی باپیر لە بارەگای هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسی چۆنیەتی چوونەوەی چوار لایەنەکە بۆ بەغدا و هەروەها دواخستن یاخود ئەنجام دانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر دوو لایەنی یەکێتی و شیوعی کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی ئەو دوو پرسە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کۆبوونەوەدان.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو شارەکانی هەولێر و سلێمانی بوونەتە ناوەندێکی گەرم بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و چەندین کۆبوونەوەیان سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداری کردنیان لە حکوومەتی نوێی عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام داوە.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37695

Your Comment

You are replying to: .
captcha