واشنتن ڕەتی دەکاتەوە بەرپرسانی ئەمریکی لەگەڵ کاربەدەستانی سووریا دیداریان کردبێت

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی ڕۆژنامەیێکی لوبنانی ڕەت کردەوە کە بڵاوی کردبووەوە، ئەمریکا لەبەرامبەر کشانەوەی هێزەکانیدا لە سووریا چەند پێشنیازێکی خستووەتە بەردەم ئەو وڵاتە، بەڵام سووریا ڕازی نەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئاگاداری هەواڵی میدیاکانن کە دەوترێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی ئەمریکی لەگەڵ حکوومەتی سووریا لە دیمەشق کۆ بوونەتەوە و ئەو زانیارییە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە.

ناوێرت وتی: "ئەو هەواڵە دوورە لە هەڵوێستی حکوومەتی ئەمریکا سەبارەت بەم باسە".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ڕۆژنامەی "ئەلئەخبار"ی لوبنانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوی کردەوە، مانگی حوزەیرانی ڕابردوو فڕۆکەیێکی تایبەتی ئیماراتی لە فڕۆکەخانەی دیمەشق نیشتووەتەوە کە شاندێکی باڵای ئەمریکی لەگەڵدا بووە و دواتر شاندەکە لەگەڵ دیب زەیتون بەڕێوەبەری هەواڵگری گشتیی سووریا کۆ بووەتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردبوو، لە کۆبوونەوەکەدا کە چوار کاتژمێری خایاندووە، شاندێکی ئەمریکی چەند پێشنیازێکیان خستووەتە بەردەم سووریا بۆ کشانەوەیان لەو وڵاتەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37694

Your Comment

You are replying to: .
captcha