کەسی یەکەمی چوار لایەنەکە لە سلێمانی کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ لە سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە جیا لەگەڵ حیزبی شیوعیی کوردستان و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆ دەبێتەوە، هەر ئەمڕۆش کەسی یەکەمی چوار لایەنەکە لە سلێمانی کۆ بوونەوە و پرسی هەڵبژاردنەکان و چوونیان بۆ بەغدا تاووتوێ دەکەن.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ لە سلێمانی، سێ کۆبوونەوەی جیا ئەنجام دەدرێن، کۆبوونەوەی یەکەمیان لە کاژێر 11:00 لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستی پێکرد، کە شاندێکی باڵای حیزبی شیوعیی کوردستان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتییان کرد، هەر لە کاژێر 11:00 لە بارەگای هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی چوار لایەنە سیاسییەکە (گۆڕان، هاوپەیمانی، کۆمەڵ و یەکگرتوو) ئەنجام دەدرێت.

کۆبوونەوەی سێیەمیش هەر لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاژێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت، کە شاندێکی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەکەن.

کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی بە جیا لەگەڵ حیزبی شیوعی و سۆسیالیست پەیوەستە بەو پرۆژە ئاشتەواییەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەکان ئامادەی کردووە.

سەبارەت بە کۆبوونەوەی چوار لایەنەکەش تەلەڤزیۆنی رووداو گوتی: کۆبوونەوەکە لەسەر دوو بابەتە، بابەتی یەکەمیان پرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستانە، کە ئایا لە وادەی دیاریکراوی خۆی ئەنجام بدرێت یان نا، ئەوەی تاوەکوو ئێستا هەیە هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بڕیاری یەکلاکەرەوەی داوە، کە بەشداریی هەڵبژاردنەکان ناکات، خاڵی دووەم ئەوەیە: ئەو چوار لایەنە لەگەڵ پارتی و یەکێتی بە شاندی هاوبەش بچنە بەغدا یان سەربەخۆ بچن، یان را و سەرنجی خۆیان بدەنە پارتی و یەکێتی و، لەوێ یەکێتی و پارتی بەناوی ئەوانیشەوە قسە بکەن، یان کەسێکیان لەگەڵدا بنێرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 37692

Your Comment

You are replying to: .
captcha