بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتننامه واژووكرا له‌باره‌ی "هاندان و پاراستنی به‌رامبه‌ری وه‌به‌رهێنانه‌كان" له نێوان حكوومه‌ته‌كانی كۆماری توركیا و كۆماری لیتوانیادا.
له وه‌ڵامی پرسیاریكدا له‌باره‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له توركیا، مەولوود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به گرنگیی دیالۆگی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد و رایگه‌یاند كه خۆی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ دیپلۆماسی و دیالۆگدایه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا زۆر هەو‌ڵی داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه و گوتی: "هاتنی ئه‌ندامانی كۆنگرێس بۆ توركیا گرنگه. چوونكه له ئه‌مریكادا دامه‌زراوه‌ی جیاواز هه‌ن. پێگه‌ی جیاواز و بۆچوونی جیاواز هه‌ن. ئاڵۆزییێكی ته‌واو هه‌یه. ئه‌ندامانی كۆنگریس هه‌ن كه گرنگیی توركیا ده‌زانن و ده‌خوازن په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا به‌هێزتر بێت. به‌دڵنیاییه‌وه گرووپانێكیش هه‌ن كه به هۆی فه‌تۆوه ژه‌هراوی بوون، فه‌تۆ پیسی كردوون".
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له په‌یوه‌ندیه‌كاندا دیداره‌كان گرنگن و گوتی: "ئیدی پێویسته زمانی هه‌ڕه‌شه وه‌لا بنرێت بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان. یاخود پێویسته بۆ ئاسایی بوونه‌وه مه‌رجانێک دانه‌نرێت كه قبووڵ ناكرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا به‌په‌له پێویستی به سیستمی به‌رگری ئاسمانیی هه‌یه و ده‌یه‌وێت ئه‌و سیستمی به‌رگرییه له هاوپه‌یمانانی به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا بكڕێت و گوتی: "به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه پێیان نه‌فرۆشتین یان نه‌یانویست پێمان بفرۆشن. منیش پێویستم پێیه‌تی. له‌به‌رئه‌وه خه‌ریكه له شوێنێک ده‌یكڕم".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەوولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له ئێستادا هاوپه‌یمانێک نییه پێویستیه به‌په‌له‌كانی توركیا ده‌سته‌به‌ر بكات و گوتی: "ئایا ئه‌مریكا له ئێستادا دڵنیایی ئه‌وه ده‌دات پاتریۆته‌كانیمان پێ بفرۆشێت؟ ته‌نانه‌ت F-35كان هه‌موو رۆژێک له هه‌ڕه‌شه‌ی جددیدان. 'نازانم به كۆنگرێسدا تێناپه‌ڕێت، نازانم ئه‌وه نابێت ئه‌وه نابێت' هه‌میشه هه‌وڵی دانانی مه‌رجی وا ده‌ده‌ن، به‌ڵام من پێویسته سیستمی به‌رگری ئاسمانیم بپاریزم. ئه‌وه بۆ ئاسایشم پێویسته. لای هه‌مووان مووشه‌ک هه‌یه. خه‌ریكم سیستمێک ده‌كڕم كه به‌رگری له ولاته‌كه‌م بكات دژ به‌و مووشه‌كانه. لای ئێمه ئه‌مه هه‌ڵبژاردنێک نییه، به‌ڵكوو ناچارییه و پێویسته ئه‌وان له‌مه تێبگه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه وه‌ک دوو هاوبه‌شی یه‌كسان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌رده‌وام بن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای دیالۆگ و گوتی: "به خۆبه‌سه‌رداسه‌پاندن و گوشارخستنه سه‌ری تاكلایه‌نه كاره‌كان ناچن به‌ڕێوه".
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment