به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کردوووه‌ته‌وه که ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی ئاب ڕێوشوێنه‌کانی تایبه‌ت به پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتییه په‌رله‌مانییه‌کانیانی په‌سه‌ند کردوووه.
هه‌روه‌ک له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا داوای له سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه کردوووه که ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانێتی پێکبهێنن له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ئابه‌وه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی حزب و ڕێکخراوه سیاسییه‌کان بکه‌ن بۆ تۆمارکردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌کان.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاراندا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که شه‌ممه‌ی داهاتوو دوا واده ده‌بێت بۆ تۆمارکردنی ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌کان.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی ئاب فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق له مه‌رسوومێکدا ڕۆژى ٣ى ئه‌یلوولى داهاتووى بۆ دانیشتنى یه‌که‌می په‌رله‌مانى نوێى عێراق دیاری کرد.
ئه‌م هه‌نگاو و ڕێوشوێنه ده‌ستووری و یاسایییانه‌ش جموجوڵى لایه‌نه سیاسییه‌کانى گه‌رموگوڕتر کردوووه بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ى شێوه و قه‌باره‌ى به‌شدارییان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه و کۆکردنه‌وه‌ى زۆرترین ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانێتییانه‌ى که به‌نیازن پێکى بهێنن.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment