فوئاد مەعسووم وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی دیاری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی دیاری کرد و داوا لە کاندیدە دەرچووەکان دەکات رۆژی دووشەممە 3-9-2018 بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبن.

کوردپرێس:

له‌ مه‌رسومه‌كه‌ی سه‌رۆک كۆماری عێراقدا هاتووه‌ "به‌ پشتبه‌ستن به‌ مادده‌كانی 54 و 73/ چواره‌م له‌ ده‌ستوور و واژۆكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی. داوا له‌ خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین رۆژی دووشه‌ممه‌ 3-9-2018 به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار كۆ ببنه‌وه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37631

Your Comment

You are replying to: .
captcha